"داعش دوو مانگی دیکە دەگاتە ئەمەریکا و ئەوروپا"

پادشای سعودیە رایدەگەیەنێت چەكدارانی داعش دوای مانگێکی دیکە دەگەنە ئەوروپا و دوو مانگی دیکەش دەگاتە ئەمەریکا‌و جەخت دەكاتەوە دەبێت هەموو وڵاتانی جیهان هاوكاری یەك بكەن بۆ بەرپەرچكدانەوەی داعش.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوکردەوە، لەکاتی وەرگرتنی پەڕاوی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێ لە سعودییە، عەبدوڵای کوڕی عەبدولعەزیزی پادشای سعودییە رایگەیاند 'شانشینی سعودییە یەکەمین وڵات بوو داوای کرد رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە، کە پێویستە بەشێوەیەکی زۆر خێرا و بە دابینکردنی پێداویستییەکانەوە بەرپەرچ بدرێنەوە' داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد 'بەخێرای جوولەبکەن بۆ پەرپەرچدانەوەیان'.

پادشای سعودییە هۆشداریشدا لە 'تەمبەڵیکردن لە بەرپەرچدانەوەی تیرۆر'. دووپاتیشیکردەوە کە ئەو تیرۆرە 'دوای مانگێک دەگاتە ئەوروپا و دوای دوو مانگیش دەگاتە ئەمریکا'.

ئەو لێدوانانەی پادشای سعودییە لە کاتێکدا دێن، کە وڵاتەکەی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی گەرم، کە پلەی پێنجەمی لە حاڵەتەکانی ئامادەباشی هەیە و پلەیەک پێش شەڕە، بەهۆی ڕووداوەکانی ئەو دواییانەی عێراق و سووریا.



PM:01:15:30/08/2014