یەکەم هەنگاو دوای بریارەکەی دادگای هەولێر، لاهور شێخ جەنگی چی کرد؟

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی ڕاگەیەندراوکەی تیمی پارێزەرانی سەرۆکی یەکێتی دەڵێت" ئەم ئێوارەیە لاهور جەنگی، ئیمەیلێکی بۆ ھەموو قونسولەکان لە ھەولێر و سەفیری ولاتان لە بەغدا ناردوە و خۆی وەک ھاوسەرۆک داناوە کە ئەمەش بافڵ تاڵەبانی توڕە کردوە". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەم ئێوارەیە لاهور شێخ جەنگی، ئیمەیلێکی بۆ ھەموو قونسولەکان لە ھەولێر و سەفیری ولاتە گرنگەکان لە بەغدا ناردوە، پالپشت بە بریاری دادگای ھەولێر خۆی وەک ھاوسەرۆک داناوە و داوای کردووە وەک ھاوسەرۆک مامەڵەی لەگەل بکرێت". 

وتیشی" ھەموو ئەوراق و بەلگەکانی ھاوپێچی ئیمەیلەکە کردبوو، ئەمەش بافڵ تاڵەبانی زۆر توڕە کردوە، داوای کردبوو تیمی پارێزەرەکانی روونکردنەوە بدەن". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر لەبارەی لاهور شێخ جەنگی، تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند" بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لە دەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی". 


AM:12:05:03/02/2023