هۆکاری ئامادەنەبوونی ئیبراهیمۆڤیچ لە لیستی چامپیۆنزلیگی میلان

 ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئیتاڵی، لیستی بانگهێشتکراوەکانی میلان ئاشکرا دەکات، کە لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕکابەری دەکەن.


 میلان لە قۆناغی شانزە بەرامبەر تۆتنهام یاری دەکات، ئەمەش تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورسە بۆ ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە.


 لیستی ڕۆسۆنێری شاهیدی بوونی هێرشبەری سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نەبووە، کە لە سەرەتای وەرزەوە لە ڕیزەکانی یانە لۆمباردەکەدا ئامادەنەبووە.


  یاریزانە سویدییەکە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی ڕاهێنانەکانی زۆر بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە گروپێکی زۆر کورتدا دەست بە کارکردن بکات،  ڕەنگە ئەوەش ئەنجامی گفتوگۆیەک بێت لەگەڵ یاریزانەکە و ئیدارەی کارگێڕی بۆ هێنانی ئەو یاریزانانەی کە لە ڕووی جەستەییەوە ئامادەیە.


 هەر بەو هۆیەشەوە ئەو یاریزانە لە لیستی ڕۆسۆنێری نەخراوەتە نێو لیستی ڕۆسۆنێریەوە و هەربۆیە تەنها لە کاتی گەڕانەوەی لە پێکان بەشداری یارییەکانی خولی ئیتاڵیا دەکات.


PM:01:15:03/02/2023