زانیاری نوێ سەبارەت بە باران و بەفر بارین بڵاوكرایەوە


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتووشدا بەهەمانشێوە باران و بەفرین بارین لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم و هەندێجار ئاستی بارانبارین دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند، هەروها بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێت لە كاتەكانی شەودا.

پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (5 – 8 ) كم  دەبێت  . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    09 – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا ، وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت .
پلەكانی گەرما  / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان  ( 6- 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 9، سلێمانی : 6، دهۆك :  6، كەركوك  : 11، هەڵەبجە  : 5 ، زاخۆ: 5، سۆران:  4، گەرمیان : 12 ).






AM:11:17:08/02/2023