کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان: ئەنفلۆنزای باڵندە لەوڵاتی دراوسێ بڵاوبۆتەوە با هاوردە ڕابگیرێت


‎کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلەبکات لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک لەووڵاتی تورکیا بەوپێیەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ووڵات بڵاو بۆتەوە.

‎نازم عبدووڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیند" بەپەێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراوەتەو  حکومەتی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە لەجۆری H5N1لەوولاتی تورکیا کە لەپێگەی فەرمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (OIE)(WOAH) ی‌ئەم پەتایە بلاوبۆتەوە کە پەتایەکی زیانبەخشە و کاریگەری هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاولاتیان، بۆیە داواکارین حکومەتی هەرێم بەزوی بێتە سەرخەت و هاوردەکردنی بەرهەمی مریشکی بەستوی ووڵاتی تورکیا قەدەغەبکات تا هاووڵاتیان توشی نەخۆشی و پەتا نەبن".

‎ڕاشیگەیاند" لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی مریشک ناوخۆ بەتەواوی خواستی ناوخۆی پڕدەکاتەوە توانای هەناردەکردنمان هەیە پێویستمان بە هاوردەی مریشکی بەستوو نیە وە بەرهەمێکی زۆری میشک لەناو هۆڵەکانی بەرهەم هێناندایە گەر ئەو پەتایە بێتە کوردستان زیانێکی زۆر بە خاوەن پڕۆژەکان دەگەیەنێت".

‎سەرۆکی کۆمەڵی کێڵگە پەلەوەریەکان ئاماژە بەوەشدەکات" حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبوایە کاری بکردایە بۆ بەبازاڕکردنی مریشکی زندوو خواردنی هێزەکانی پێشمەرگە و کەرتی تەندروستی و زیندانیان و چێشتاخانە و هۆتێلەکان و تەواوی سێکتەرەکان مەرجدارکردایە بە بەکارهێنانی مریشکی بەرهەمی ناوخۆی نەک پشتیوانی لە بەرهەمی بەستوی هاوردەکراو بکات کە لە ئێستادا نەخۆشی و  ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاو بۆتەوە".

‎نازم جاف، جەخت لەوە دەکاتەوە" وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ئەوە ڕەت دەکەینەوە نابێت مریشکی بەستو لە سنورەکانەوە بێتە هەرێمی کوردستان چونکە بەرهەمی خۆمان زۆر زۆرە و بەردەوام لەزەرەرو زیانداین نامانەوێت پرۆژاکان و هاوڵاتیانامن توشی ئەو پەتایەبین و زیانی زیاتر بکەین، هەر لایەنێک و هەر کەسێک گەر ڕێگە بەهاتنی مریشکی بەستو بدات ئەوا بە خیانەتی نیشتمانی دەزانین".

‎  بەپێی زانیاریەکان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ناوەندی عێراق رێکاری گرتۆتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە هەنگاو بنرێت بۆ رێگریکردن لە هاوردەکردنی بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی وولاتی تورکی.


PM:11:26:08/02/2023