تورکیا بە درۆن کۆبانێ بۆردومان دەکات

درەنگانی شەوی رابردوو دەوڵەتی تورکیا بە درۆن سنوری کۆبانێی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد. 

لەمبارەیەوە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکردنی مەسەدە ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" سەرەڕای کارەساتی بومەلەرزە لە سوریا و تورکیا و کاریگەرییە مرۆییەکانی، هێشتا دەوڵەتی تورکیا پێداگرە لەسەر سیاسەتە دوژمنکارییەکانی". 

وتیشی" شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە درۆن شاری کۆبانێی کردوەتە ئامانج، بەبێ گوێدان بەو کارەساتە مرۆیەی ناوچەکەی گرتوەتەوە". 

دوێنێش هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بڵاوکراوەیەکدا گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی هێزەکانی بەهۆی بۆردومانەکەی کۆبانێ راگەیاند و داوایکرد کە ئەو هێرشانە رابگیرێن. 


AM:09:26:13/02/2023