لە سلێمانی نرخی بەنزین دابەزی


لە ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە هەموو بەنزینخانەكانی سلێمانی هەریەكەیان و بە دوو نرخی جیاواز دابەزین.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، لە ئەمڕۆوە بەنزینی جۆری نۆرماڵ 50 دینار و موحەسەنیش 25 دینار دادەبەزن، بەڵام بەنزینی سوپەر وەك خۆی دەمێنێتەوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، دابەشكردنی هەردوو جۆر بەنزینی 800 دینار و 690 دیناری لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، كاریگەری كردوەتەسەر بەنزینخانە بازرگانییەكان و بڕیارەكەش بۆ هاوكاری هاوڵاتیان و دروستكردنی جوڵەیە بۆ بەنزینخانە بازرگانییەكان.



PM:04:46:13/02/2023