فرۆکەخانەی سلێمانی دەربارەی گۆڕینەوەی دۆلار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

فڕۆكه‌خانه‌ی ‌سلێمانی لەبارەی  گۆڕینەوەی دۆلار لە فڕۆکەخانەکە دەڵێت" ئامادەکاریەکان تەواو بووە بۆ کردنەوەی بانک". 

فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی ‌سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند" بانكی هه‌رێمی بازرگانی (RT Bank) كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە سەرپشكراوە بە گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەدا لە ئێستادا لەناو فڕۆکەخانەدا لە کاردان بۆ ئەوەى بە زووترین کات سیستمەکەیان بخەنە کار بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی دەستپێكرنی پڕۆسەكە ڕاستەوخۆ گەشیاران ئاگادار دەکەنەوە. 


PM:05:24:15/02/2023