فڕۆكەخانەی هەولێر مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلار بە عومرەكاران ئاشكرا دەكات


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر عەمرەكارێك سێ هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هەزار دیناری عێراقی.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاگاداری عەمرەكاران دەكات كە لە ڕێگای فڕۆكەخانەكەیانەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی هەر عەمرەكارێك سێ هەزار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هەزار دیناری عێراقی.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بە مەرجەكانی بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلاری ئەمریكی بە نرخی 132 هەزار دینار كردووە كە ئەمانەن (هەبونی پاسەپۆرتی عێراق، تیكت، تەواوكردنی بۆردینگ، عەمرەكار پێویستە تەمەنی سەروی 18 ساڵ بێت، هەر عەمرەكارێك بۆی هەیە تەنیا یەكجار لە مانگێكدا سود لەم بڕیارە وەربگرێت).



PM:02:25:16/02/2023