بەرپرسێكی باڵای گەرمیان هێرش دەكاتە سەر ماڵێكی شوانكارە


لە ناوچەی گەرمیان، بەرپرسێكی باڵا و چەند كەسێكی نزیكی هێرشیانكردۆتە سەر ماڵێكی شوانكارە و دەستدڕێژی تەقەیان لێكردوون.

بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسێكی باڵای گومرگ لە ناوچەی گەرمیان، شەوی رابردوو، خۆی و پێنج كەسی دیكە هێرشیانكردۆتە سەر ماڵی شوانكارەیەك بەناوی (ل. م) لە گوندی (شێخ فەیزوڵا)ی سنوری قۆرەتوو لە گەرمیان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو بەرپرسە دەستڕێژی گولەی لەو ماڵەوە كردووە و دواتر چوونەتە ناو ماڵەكەو لەو كەسانەیان داوە كە لەو ماڵەدا بوون و بەشیكیان میوانی ماڵەكە بوون، ئەو كەسانەشی لەگەڵ ئەو بەرپرسەد هێرشیان كردوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیە، خۆیان وەك هێزێكی ئەمنی ناساندوە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەری سپی ئەم ئەفسەرە پلە باڵایە، ئەفسەری پاسەوانی سنورە و سەر بە عێراقە، بەڵام تەنسیب کراوە بە بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان کە سەرجەم گومەگەکانی کوردستان سەر بە وەزارەتی داریی هەرێمن. تەنسیبکردنی ئەو ئەفسەرە لە یەکەیەکی سەربازیەوە کە سەر بە بەغدایە لە دەزگاکانی هەرێم  لە رووی یاساییەوە نە گونجاوە.




PM:05:50:16/02/2023