فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی پێدانی دۆلار بە ١٣٢ هەزار ڕوونكردنەوە دەدات

فڕۆكەخانەی ‌سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت" پێویستە گەشتیاران چوار كاتژمێر پێش‌ ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێرمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن". 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات" ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت سوودمه‌ندبن له‌ گۆڕینه‌وه‌ی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگەی بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت، پێویستە چوار کاتژمێر پێش‌ ئەنجامدانى گەشتەکەیان لە تێرمیناڵى فڕۆکەخانە ئامادەبن". 

دوای بڕیارەکەی حكومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بانكی ناوەندی بڕیاریدا جگە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر بەو نرخە دۆلار بدرێت بە هاووڵاتیان.


PM:12:02:18/02/2023