کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کێشەی هاوڕێ ئەنوەر و مەحمود فەتاح راگەیاند

کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە دەربارەی کێشەی هاوڕێ ئەنوەر و مەحمود فەتاح هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و دەڵێن" پرسی نێوان مەحمود فەتاح و هاوڕێ ئەنوەر بابەتێکی تەواو زانستییە و لێکدانەوەی سۆزداریانە و لابەلا هەڵ ناگرێت". 

کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن" پرسی نێوان مەحمود فەتاح و هاوڕێ ئەنوەر بابەتێکی تەواو زانستییە و لێکدانەوەی سۆزداریانە و لابەلا هەڵ ناگرێت، ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، هەردوولایان وەک یەک دەبینین و بۆ نێوەندگیری و چارەسەرکردنی کێشەکەیان پەنابردن بۆ پشکنینێکی نوێی DNA لە ناوەندێکی تاقیگەی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین". 

دەشڵێن" هەر کاتێک سەلما کە حەق لای کامیانە ئێمە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ئەو لایەیان دەبین کە حەقی لایە و پشت ئەستورە بە بەڵگەی زانستی، ئەوەش قسە و ڕای فەرمی و کۆتایی ئێمەیە و تکا دەکەین هیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی هەڵوێستی سۆزداریانە و سەرپێیانەو بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەم پرسە بەلاڕێدا نەبات و نێوانیان لەوە زیاتر ئاڵۆزتر نەکات". 


PM:12:56:18/02/2023