ڤیدیۆ.. دینا بە ستایلە تایبەتەکەی جوانی خۆی نمایش دەکات

دینا گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە و جوانی خۆی نمایش دەکات. 

دینا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و بە جوانییە تایبەتەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. 

ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردوو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


AM:10:28:20/02/2023