دەزگایەكی حكومەتی هەرێم هەلیكاری راگەیاند


دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هەلیكار بۆ ١٠ كەس رادەگەیەنێت.

دەزگای گشتی كاروباری مین رایگەیاندووە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هەلیكار بۆ ١٠ كەس هەیە بە ناونیشانی (مینلابەر) بە شێوەی گرێبەست، هەر كەسێك خواستی كاركردنی لەو بوارەدا هەیە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە گەرمیان بكات.

دەزگاكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەر كەسێك ئارەزوی دامەزراندنی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان بكات بۆ وەرگرتنی فۆرم لە ماوەی (١٠) ڕۆژدا لە بەرواری بڵاوكردنەوەی ئەم بانگەوازەوە.

مەرجەكان (داواكار دانەمەزرابێت لە هیچ دام و دەزگایەكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و هیچ موچەیەكی تری نەبێت، داواكار تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت و خوێندەواری هەبێت و ئامادەی تێدا بێت بۆكاری مینلابەری لە هەر بارودۆخێكدا بە پێی ئەو مەرجانەی لەلایەن (دەزگای گشتی كاروباری مین)ەوە دیاری كراوە).



PM:09:14:21/02/2023