وەزارەتی دارایی پەنجەرەکانی فرۆشتنی دۆلار زیاد دەکات


وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند ژمارەی پەنجەرەکانی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە هاوڵاتیان بە ١٣٢ هەزار دینار لە سەرتاسەری عێراق زیاد دەکەن.

ئەمڕۆ ٢٧ ی شوبات، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە میانی سەردانێکیدا بۆ بانکی رافیدەین، بڕیاریدا بە زیادکردنی پەنجەرەی فرۆشی دۆلار لە سەرجەم بانکە فەرمیەکان لە عێراقدا لەپێناو ئاسانکاری دەستڕاگەیشتن بە دراوی بیانی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و کەمکردنەوەی ئاستەنگیەکان.

بانکی ناوەندیش ڕایگەیاند" پارێزگاری بانکی ناوەندی، هەنگاوی ناوە بۆ فراوانکردن و بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە کەرتی بانکی و بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی لە عێراق".

تا ئێستا هەموو ئەو رێوشوێنانەی بانکی ناوەندی گرتوویانەتەبەر نەیتوانیووە، نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزێنیت بە ١٣٢ هەزار دینار وەک بە فەرمی ئەم بانکە رایگەیاندووە.



PM:09:53:27/02/2023