سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشکردنی بەنزین لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" گۆڕانکاری لە پێدانی بڕی بەنزینی ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری بە شۆفێران دەکرێت".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کە واژۆی سالار محەمەد سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشکردنی بەنزینی لەسەرە تێیدا هاتووە" ئاگاداری سەرجەم بەنزینخانەکان دەکەن لە مەودوا تەنها بە بڕی ٤٠ هەزار دینار بەنزینی ٨٠٠ دیناری بدرێتە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان".
ئهوهشخراوهتهڕوو، بۆ پاسەکان بهنزینى ٦٩٠ دینارى تهنها به بڕى ٤٠ ههزار دینار دەبێت و بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسیەکانیش تەنها بڕی ٣٠ هەزار دینار بەنزینیان پێبدرێت.