چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاریەکەی سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ترسی خۆی لە رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید نیشاندا
چاڤی سەرەتا وتی :" پێموایە ڕیال مەدرید پاڵێوراوە بۆ بردنەوە، ئەوان پاڵەوانی خولەکەن و لە دوایین چاپیشدا پاڵەوانن، سەرەڕای جامی سوپەر پێم وایە ڕیال مەدرید پاڵێوراوێکی بەهێزە دەبێت ئازا بین، چونکە کەسایەتییەکی گەورەمان هەیە".
چاڤی وتیشی:" بێگومان ئامادەنەبوونی پێدری کاریگەرە زیاترە وەک نەبوونی لیڤاندۆڤسکی و دێمبێلی من بە جۆش و خرۆشەوە دەچمە بێرنابیۆ. چوون بۆ بێرنابیۆ ئەو پاڵنەرەیە کە هەمیشە پاڵنەرێکە بۆ من ،ئەم جۆرە یارییە پاڵنەرێکە بۆ من، بردنەوەی بێرنابیۆ هەستێکی نایاب و ناوازەیە".
چاڤی لەسەر یاریزانە پێکراوەکانی وتی:" کاتێک سەیری ئامادەنەبوونەکانمان دەکەین وا دیارە لە نەخۆشخانە بین، بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە بە ٧ خاڵ پێشەنگی خولەکە لە ڕیاڵ مەدرید دوورین، هەروەها لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا، وەرزی ڕابردوو لە هەمان قۆناغدا بووین بە 15 خاڵ لە پێشەنگەوەیە.
چاڤی لەسە ڤیبسیۆس وتی: "ڤینیسیۆس یاریزانێکی ناوازەیە، ئەو جیاوازی دروست دەکات، دەبێت ئاگاداری بین”.
لە کۆتایدا چاڤی وتی :" ئێمە لە ناوەوە باشین شیکاری شکستەکە دەکەین، مەسەلەیەکی دەروونی و جەستەیی نییە، مەسەلەی تۆپی پێیە، بەرگریمان لە گۆڵەکە نەکرد، یارییەکی باشمان کرد و بە باشترین شێوە هێرشمان نەکرد". سەرەڕای جێهێشتنی ئەوروپا ئێمە لە پێگەیەکی ئیمتیازدارداین ڕەشبینی جەماوەر ئەمە سەرسامم ناکات، من یانەکە دەناسم و ژینگەکە بەزۆری کاریگەری لەسەر من نییە، ئەوەی نیگەرانم دەکات ئەوەیە کە کاریگەری لەسەر یاریزانەکان نییە، کە ئارامن، کێبڕکێ لەسەر نازناوەکان دەکەن، کەسایەتیشیان کاریگەری هەیە". نەک دابەزین."