ئەنچیلۆتی قسەی خۆی لەسەر یاری کلاسیکۆ کرد

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید پێش یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆ، قسەی کرد کە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شایە و سبەی شەو کاتژمێر١١:٠٠ئەنجام دەدرێت.

 ئەنچیلۆتی وتی : " ئێمە بە متمانەوە خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە دەکەین، هەروەها دەبێت یارییەکی یەکگرتوو لە هێرشبردن و بەرگریدا ئەنجام بدەین، هەروەها نزیکین لە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی، ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە جیاوازە بەرامبەر بە ڕکابەرێکی زۆر بەهێز، و دەبێت یارییەکی یەکگرتوو ئەنجامبدەین یارییەکە کە هاندەران چێژیان لێ وەردەگرن، و پێویستمان بە ١٨٠ خولەکە بۆ ئەوەی بگەینە یاری کۆتایی”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" گەشەکردنی ڤینیسیۆس لایەنێکی ئەرێنییە، سروشتییە پشتی پێ ببەستیت، چونکە لە ئێستادا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان".

 ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکانی پێشوومان بەرامبەر بەرشەلۆنە هەڵسەنگاند، ئەگەر هەڵەکانی دوایین ڕووبەڕووبوونەوە دووبارە بکەینەوە، ئەمە کاریگەری لەسەر ئێمە دەبێت، و پێموانییە دووبارە ببێتەوە، هەروەها نزیکین لە بردنەوەی ڕکابەرییەکی گرنگ بۆ بردنەوە ئێمە."

  لە درێژەی قسەکانیدا وتی: " ئاراوخۆ بەرگریکارێکی زۆر بەهێزە، ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر ڤینیسیۆس زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.”

  وتیشی:"گرنگ ئەوەیە کە چوامینی باشە، و دەتوانێت بەبێ کێشە دەست بە یاریکردن بکات، کاماڤینگاش ئاستێکی باشی پێشکەش دەکات، ئێمە سوپاسی بنزیما دەکەین چونکە زۆر هاوکاریمان کرد، هیوادارین ئەمساڵ ئەوەی خۆی دووبارە بکاتەوە پێشتر کردوویەتی، ڕەنگە مۆدریچ و کرۆس یاری نەکەن، سبەی دەیبینین، ئەم یارییانەش پێویستیان بە زۆر شت هەیە".

  لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" خواستی ئێمە ئەوە نییە تۆڵەی ئەو شتانە بکەینەوە کە لە یارییەکانی سوپەر فاینەڵدا ڕوویدا، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لە نازناوەکە نزیک بووین، کاتێکیش ئەوە ڕوودەدات پلەی گەرما لە ڕیاڵ مەدرید بەرز دەبێتەوە.

 لە کۆتاییدا سەبارەت بە ئاهەنگی  "زە بێست" وتی:" مۆندیال ڕۆڵێکی گەورەی بینی، ئەرجەنتینیش باشترین بوو، سروشتییە میسی و مارتینێز و سکالۆنی خەڵاتەکان بەدەستبهێنن، منیش پیرۆزباییان لێدەکەم".


PM:06:21:01/03/2023