گۆتێرێس دەربارەی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد کە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، گەیشتن بە ئایندەیەکی گەش پێویستی بە هەنگاوی ئەمڕۆیە.
ئاماژەی بەوەشکرد" لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، باس لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و لەسەر یاسای نەوت و گاز و بودجە، ههروهها باسمان لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کرد، کە دەبێ لە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراقدا بێت".
ئەمڕۆ سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق کۆبووەوە.