بانکی ناوەندی قەبارەی هەفتانەی فرۆشتنی دۆلار بۆ كۆمپانیا و بانكەكان زیاد دەکات

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی پارەی نەختینەی هەفتانەی کۆمپانیاکانی پلە Aی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ دوو ملیۆن دۆلار. 

بانکی ناوەندی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بانکەکە کە دابەزاندن و سەقامگیرکردنی نرخی دۆلارە بڕیاردرا رێژەی پارەی نەختینەی هەفتانەی دۆلار زیاد بکرێت کە کۆمپانیاکانی پلە Aی ئاڵوگۆڕی دراو تەرخانکراوە، بە جۆرێک بۆ دوو ملیۆن دۆلار لە هەفتەیەکدا زیاد بکرێت". 

پێشتر بانکی مەرگەزی عێراق بڕیاری دابوو کە كۆمپانیاكانی جۆری بی هەفتانە ٧٥٠ هەزار دۆلاریان پێبدرێت و کۆمپانیاکانی پلەی ئەیش بڕی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریان پێ بفرۆشرێت و بانكەكانیش ٢٠٠ هەزار دۆلاری هەفتانە. 


PM:07:33:02/03/2023