کەسایەتییەکی دهۆک: فەرماندەیەکی پارتی بە دەیان دەفتەر دۆلاریان لێسەندووم

کەسایەتییەکی دەوڵەمەندی شاری دهۆک لە ڤیدیۆیەکدا ئاشکرای دەکات کە فەرماندەیەکی سەر بە پارتی بە دەیان دەفتەر دۆلاریان لێ سەندووە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، د.نەوزاد ساڵح، دکتۆری چاندنی جگەر رایدەگەیەنێت " لەلایەن بەدەل بەندی و کوڕەکانی هێرشی کراوەتە سەر بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبوو سەرانەیان پێبدات".

ئەو دکتۆرە دەڵێت " تا ئەم ساتە ئەو کەسانە ١٠ ملیۆن دۆلاریان لە خۆمم و براکانم وەکو سەرانە لێ سەندووم و ئیتر تەحەمول ناکەم".

د. نەوزاد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بە ١٥ چەکدارو خودی بەدەل بەندیەوە هێرشکراوەتە سەری و بە جلێکی دڕاوەوە دەردەکەوێت و دەڵێت" ئەو بە لێدانی بەدەل بەندی وام لێهاتووە.

هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیەی لە دەزگا ئەمنیی و دادوەریەکانی دهۆک و دامەزراوەکانی ترەوە دەستی پێکردووەو تا نوسینگەی مەسرور بارزانی، وەڵامیان نەداوەتەوە، هەربۆیە پەنای بردۆتە بەر بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە.

ئەم کەسایەتییە کە پزیشکیشەو خۆی خانەوادەکەی بەرهەمهێنن، ساڵانێکە بە دەیان دەفتەر دۆلاریان داوە بەم فەرماندەیەی پارتی.


بەدەل بەندی فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی پارتی یە، ماوەیەک فەرماندەی هێزی رۆژ بوو کە هێزێکە زۆربەی پێشمەرگەکانی سەر بە رۆژئاوای کوردستانن، بەڵام ئێستا ئەم فەرماندەیەی پارتی گوازراوەتەوە بۆ فەرماندەی هێزێکی تر لە هێزەکانی پارتی. 
بەدەل بەندی یەکێکە لەو فەرماندەیانەی کە لە کۆنگرەی پارتیدا لەلایەن مەسعود بارزانیەوە وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەی خاوەن " خەبات و تێکۆشان " خەڵات کرا.

بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە تێلگرامی سپی جۆین بکە ..







PM:11:00:03/03/2023