فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە زیادی كردووە


بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بایی زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردۆتەوە لە رۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، بڕی ٧٢٧ملیۆن و ٣٠٧هەزار و ٥٤٦ دۆلاری فرۆشتووە كە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بەرێژەی ٢.٣% زیادی كردووە.

هەر بەپێی داتاكانی بانكی ناوەند، لە دوو مانگی رابردوودا، بانكەكە بڕی ٤ ملیار و ٥٥٩ ملیۆن و ٢٨٣ هەزار و ٦٣٩ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، كە بڕی ٢ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و 639 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و بڕی ٢ ملیار و ١٣٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.



PM:05:50:04/03/2023