راگەیەنراوێك لە دژە تیرۆری كوردستانەوە


دژە تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو باوكەی رایگەیاندبوو كە كوڕەكەی "بێتاوانە و بە بوتڵی غاز ئەشكەنجە دراوە"، خۆی و چەند كەسێكی دیكە لەسەر "پەیوەندییان بە داعش"ەوە دەستگیركراون.

دژە تیرۆری كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وەڵامی باوكی ئەو گەنجەی داوەتەوە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، دژە تیرۆری تۆمەتبار كردبوو بەوەی كە بە "ناهەق" كوڕەكەیان دەستگیركردووە و بەشێوەیەكی توند ئەشكەنجەیان داوە.



PM:11:57:05/03/2023