لە سنووری قەزای شنگال تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

لە سنووری قەزای شەنگال تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تەرمی کچێکە و بە فیشەک کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەکانی قەزای شنگال ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو ماڵێکی گەڕەکی خانە سوورە تەرمی کچێک بە کوژراوی دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە قوربانییەکە بە گولـلە کوژراوە، بەڵام تا ئێستا گومالێکراو دەستگیرنەکراوە.


AM:09:20:06/03/2023