ڕۆژی ٢٨ ی مانگی ڕابردوو، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌کێتی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌کێتی دووهەم کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
رزگار حاجی حه‌مه، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای راگه‌یاندووە "وه‌کو یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنداین له واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌و یاسایه‌ی پێشتر کاری پێکراوه به‌سه‌رچووه و گرفتی زۆره، کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵکیش له هه‌ڵبژاردندا، چونکه ناعه‌داله‌تی له نێوان پارێزگاکاندا تێدابووه."
ڕۆژی 28 ی مانگی ڕابردوو، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌کێتی بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌کێتی دووهەم کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
بەرپرسەکەی یەکێتی وتیشی "له ڕابردوودا هه‌رێمی کوردستان یه‌ک بازنه بووه، خه‌ڵکی هه‌ندێک ناوچه ده‌نگی به کاندیدی ناوچه‌ی تر داوه، بۆیه ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بکرێته‌وه و بگۆرێت به یاسایه‌کی باش، تا متمانه بۆ خه‌ڵک بگێڕدرێته‌وه."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک پێویستی به کۆمیسیۆن و یاسا و بودجه هه‌یه. کۆمیسیۆنی هه‌رێم ماوه‌ی به‌سه‌رچووه، ئێستاش سه‌رقاڵی هه‌مواری یاساکه‌ین، گه‌ر ئه‌مانه ئاماده کران، ئه‌وکات کۆمیسیۆن بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌دات."
هه‌روه‌ها وتیشی"بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی باش و پرۆفیشناڵانه، ڕێوشوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌١٨٠ ڕۆژه‌وه بۆ ٢١٠ ڕۆژی ده‌وێ."
سه‌باره‌ت به کورسی پێکهاته‌کان، رزگار حاجی حه‌مه وتی"داوامانکردووه کورسی کۆتا به‌سه‌ر پارێزگاکان دا دابه‌ش بکرێت، وه‌ک چۆن برایانی مه‌سیحی له‌هه‌ولێر و دهۆک هه‌ن، له سلێمانیش هه‌ن، برا تورکمانه‌کان هاوشێوه‌ی هه‌ولێر له که‌لار و کفریش هه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌م مافه بۆ هه‌موویان به ڕه‌وا ببینرێ."
سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی ڕوونیشیکرده‌وه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به شێوازی یه‌ک بازنه‌یی، وایکردووه نوێنه‌ره‌کان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌کانیان نه‌که‌ن، په‌رله‌مانتار به‌رپرسیار نه‌بووه به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌ری خۆی لە کاتێکدا خەڵ لە هه‌موو ناوچه‌کان ده‌نگیان پێداوه، وتیشی"گه‌ر سستمی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت، کورسی پارێزگاکان به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان دیاری بکرێت و پشت به داتای وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق ببه‌سترێ، خه‌ڵک نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، په‌رله‌مانتار به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر ده‌نگده‌رانی، ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یه."
سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردن که یه‌کێتی و پارتی ڕای جیاوازیان له‌سه‌ریان هه‌یه، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی، وتی"یاسای هه‌ڵبژاردن چه‌ندین ساڵه هه‌موار نه‌کراوه‌ته‌وه، بۆیه که‌مێک ئاسته‌نگ دێته پێش، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین به دیالۆگ و گفتووگۆ، ڕاکانمان یه‌کبخه‌ین، تا یاسایه‌کی باش و هاوچه‌رخ دابنێین."