مەسرور بارزانی سەبارەت بە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری روونكردنەوە دەدات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوڵاتیان هەقی خۆیان بدەن، دڵنیایە كە دەتوانن كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابین بكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا لە شاری دهۆك رایگەیاند "پرۆسەیەكمان دەستپێكردووە وەكو نموونە، لە شوێنێك 850 كەس دەتوانن بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی لە رێگەی كارتەوە مووچەی خۆیان وەربگرن و لە هەر شوێنێك كە ئامێری خوێندنەوەی ئەم كارتە هەبێت، لەوێ بازاڕیشی پێبكات، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش كار دەكات."
 
سەبارەت بە دابینكردنی كارەبای نیشتمانی بۆ 24 كاتژمێری، مەسرور بارزانی روونیكردۆتەوە، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكاری حكومەت بن بۆ پێدانی هەقی كارەبای خۆیان "دڵنیاتان دەكەمەوە دەتوانین كارەبای 24 كاتژمێریتان پێبدەین."
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی 80%ی تێچووی دروستكردنی كارەبا لەسەر حكومەتە و تەنیا 15% بۆ 20%ی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەدرێت.



PM:08:01:12/03/2023