بڕی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە ١٧٦ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی خستنەڕووی دۆلار کەمکراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٧٦ ملیۆن و ٩٥٥ هەزار و ٩٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٢٠ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٩٦٨ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥٦ ملیۆن ٦٨٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.