دژە تیرۆر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە،  هێزەكانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (س،ج،هـ) لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، تۆمەتبارەكە بە ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە داواكرابوو، دوای دەستگیركردنی، ڕادەستی لایەنی یاسایی كرا بەمەبەستی سزادانی.



PM:10:06:14/03/2023