ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاریی داهاتووی ئیلکلاسیکۆی ئاشکرا کرد، کە لە گەڕی 26ی لالیگادا  دەبێت  و رۆژی یەکشەممە 19-3-2023لە کاتژمێر 11:00دەبێت.

یەکێتیەکە  ئەرکەکەی بە ناوبژیوان ڕیکاردۆ دی بورگۆس سپاردووە.

 ڕیکاردۆ دووجار یاری ئیلکلاسیکۆی بەڕێوە بردووە، لە ساڵی 2017 ، کە تیایدا ڕیال یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی بە سێ گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەرشەلۆنەش ئەمساڵ بە هەمان ئەنجام بردنەوەی بەدەستهێنایەوە.

 بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگا دەچێتە نێو یارییەکەوە.

ڕیال مەدریدیش بە کۆکردنەوەی ٥٦ خاڵ لە پلەی دووەمدایە.


PM:01:27:16/03/2023