بەرپرسێكی گەورەی ئەمنی كوژرا


لە شاری موسڵ بەرپرسێكی گەورەی ئەمنی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چەند چەكدارێك كە دەیانویست چەند پارچە زەوییەك لە نزیك زانكۆی موسڵ داگیر بكەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رووبەڕوو بوونەوە و بەو هۆیەوە عەمید سەعد حیكمەت ئەتروشی، جێگری بەڕێوەبەری هەواڵگری پارێزگای نەینەوا لە شاری موسڵ كوژرا.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەكان، ئەمڕۆ پۆلیسی نەینەوا زانیارییان هەبووە كە گروپێك كاری ساختە لە گرێبەست و كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەویدا دەكەن، هێزی هەواڵگری لە نەینەوا بۆسەیان بۆ داناون شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و ئەو گروپەدا روویداوە و بەو هۆیەوە ئەفسەرە كوردە كورژراوە و پۆلیسێكیش برینداربووە.




PM:08:46:19/03/2023