تەرمی ئەو نۆ کەسەی لە دهۆک گیانیان لەدەستدا دەبرێنەوە رۆژئاوای کوردستان

هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ چوارشەممە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو نۆ شەڕڤانەی لە ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکانی لە سنوری دهۆک گیانیان لەدەستدا ئەنجامدەدەن".

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانمان لە ڕۆژی ٢٢ی ئازار مەراسیمێکی ناوەندی و سەربازی بۆ بە خاکسپاردنی نۆ شەڕڤانی یەکەی دژەتیرۆر ئەنجامدەدەن". 

ئاماژەی بەوەشکردوە" مەراسیمەکە کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ لە حەسەکە دەستپێدەکات و شاندی فەرمی لە هەموو ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوبەشەکانیانیان لە شەڕی دژی تیرۆر بەشداری مەراسیمەکە دەبن". 


AM:09:17:21/03/2023