ریاڵ مەدرید بە بەڵگەوە ناوبژیوانی بە دۆڕانی یاری کلاسیکۆ تۆمەتبارکرد

 کەناڵی ڕیال مەدرید دوای یاریی کلاسیکۆ کە تێیدا یانەی بەرشەلۆنە لە دواساتەکاندا توانی٢-١ یاریەکە بباتەوە، ڤیدیۆیەکی هەڵەکانی ناوبژیوان ڕیکاردۆ بورگۆس بڵاودەکاتەوە و  تۆمەتباری دەکات بە دۆڕان.


ریاڵ مەدرید دەڵێت :"  ناوبژیوان بورگۆس و یاریدەدەرەکانی کاریان کردووە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا لە نازناوەکە دوور بکەوینەوە ".

 دەشڵێن"هیچ شتێک سەرساممان ناکات لە ناوبژیوانێکەوە کە هەمیشە ستەم لە ڕیال مەدرید دەکات، دەمانزانی بەم ناوبژیوانەوە بەرامبەر 12 یاریزان یاری دەکەین ".


لەکۆتایدا ریاڵ مەدرید نوسیویەیی :" ناوبژیوان ئەرکێکی هەبوو، ئەویش ئەوەیە ڕیال مەدرید لە ململانێی لالیگا دوور بخاتەوە، ڤار سەرکەوتوو بوو لە تەواوکردنی ئەرکەکە بە هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ئەسینسیۆ بە پیشاندانی هێڵەکان بەپێی ئەوەی دەیانویست، ئەم گۆڵە مەحاڵە   فیکە لێبدرێت و بکرێت بە ئۆفساید، هەڵە کوشندەکان بڕیار لەسەر نازناوەکان  دەدەن. هەڵەکانی ڤار بە سەرۆکایەتی کلۆس گۆمێز بووە ".



رۆژنامەنوسی ئیسپانی مێلچۆر ڕویز دەڵێت :" توڕەیی لە ڕیال مەدرید تەنها بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ئەسینسیۆوە نییە، کە دەکرا ئەنجامی یارییەکە و داهاتووی خولەکە بگۆڕێت.  بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی ناوبژیوانییەوە ساڵانێکە هەیانە لەگەڵ بڕیارەکان کە بەگشتی لە یاریگادا ئازاریان دەدەن ".


PM:07:11:21/03/2023