دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی ناردنی (٤٠٠) ملیارەکە بۆ هەرێم بڕیاریدا

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داواکاری په‌رله‌مانتارێكی دژی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم ڕه‌تكرده‌وه‌.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق، دادگای فیدراڵی داواکاری راگرتنی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەتدەکاتەوە.

پێشتر مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری عێراق داواکارییەکی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کردبوو و تێیدا داوای راگرتنی ناردنی ٤٠٠ ملیار دیناری لە وەزارەتی داراییەوە بۆ هەرێم کردبوو.


PM:04:06:22/03/2023