ئەم ئێوارەیە کە دووەم رۆژی رەمەزانە جارێکی تر فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی هەرێمیان کردو، ئەمجارە بۆردومانی گوندێکی نزیک ئامێدیان کرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناوچەکەوە بە" سپی " راگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا گوندی سگێرێ لە دەڤەری نهێل لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
سەرچاوەکەی ئاشکراشی کە فڕۆکەکانی تورکیا دووجار بۆردومانی دەڤەری ئەو گوندەیان کردووە.