لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی گاز و بەنزین دادەبەزن

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە و گاز لە پارێزگای سلێمانی دابەزین بەخۆیانەوە ببینن. 

لەمبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین و گاز لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەبەزن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی هەر لیترێك بەنزینی سوپەر و محەسەن و نۆرماڵ بەبڕی (٢٥) دینار دادەبەزێنرێت و نرخی لیترێك گازیش (٥٠) دینار دادەبەزێت.

وتیشی" دابەزینی نرخی سوتەمەنی بەهۆی زۆری رێژەی بەنزین لە بازاڕ و كەمبونەوەی خواستە لەسەری، جگە لەوەش لە ئێستادا دابەشکردنی بەنزینی (٦٩٠) دیناری دەستیپێکردووەتەوە کە ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینەکە دەبێت". 


PM:12:20:27/03/2023