لێدوانێكی نوێ لە پارێزگاری بانكی ناوەندی سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار


پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكارەكانیان بۆ سەقامگیركردنەوەی بەهای دۆلار لە عێراقدا بەردەوام دەبێت و ئەو پاكێجانەشی لە ماوەی رابردوو رایانگەیاندووە كاریگەری خۆی هەبووە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رێكارەكانی بانكی ناوەندی بەردەوامە و ئەو پاكێجانەی راگەیەندراون بۆ ئاسانكاری پەیداكردنی دۆلار جدین و هاوكاربوون لە سەقامگیری بەهای دۆلار، بەردەوامیش دەبن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان.

عەلاق روونیكردۆتەوە، یەدەگی بانكی ناوەندی پەیوەستە بە داهاتەكانی نەوت، چونكە ئەو داهاتە تاكە ئامرازی بەدەستهێنانی دۆلارە لە عێراقدا و هۆكاری سەرەكی دیاریكردنی رێژەی یەدەگی دۆلاری عێراقە.

لەماوەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینی بەجۆرێك ١٠٠ دۆلار  لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ نزیكەی ١٧٥ هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام ئێستا نزیكەی ١٥٥ هەزار دینارە.



PM:08:49:28/03/2023