نرخی كارەبای مۆلیدەی مانگی رابردوو دیاریكرا


لە شاری سلێمانی نرخی یەك كاتژمێر كارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئادار لەنێوان حەوت هەزارو  ٧٥٠ دینار بۆ هەشت هەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سێمانی، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ هاوڵاتیان لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ‌رابردوو لەنێوان حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ هەشت هەزار و ٧٥٠ دینار دەبێت، هاوكات نرخی كیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەكانیش بە 368 دینار بووە.

خشتەی كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا تا كۆتایی مانگی رەمەزان لە كاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر ٥ی بەرەبەیان و دواتر لە كاتژمێر ٧ بۆ كاتژمێر ٨.٣٠ بەیانی موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، تەنها لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكان نەبێت كە لەكاتژمێر ١٢ی پێشنیوەڕۆوە كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.




AM:11:22:02/04/2023