دەربارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت وەفدێكی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات". 

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێکدا بە پێگەی ئەلمۆنیتۆری راگەیاند" بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی شێوازی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی ئەو وڵاتی تورکیاوە، وەفدێکی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکەن". 

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشکرد" حكومەتی هەرێم و تورکیا بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییان رەتنەكردۆتەوە کە ئەوەش هەڵوێستێكە بۆ سەرەتایەکی نوێ". 

وتیشی" نەوت لە ژێر كۆنترۆڵی ئێمەدا بێت لە هەموو شتێك گرنگترە". 

ئەم سەردانەش دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دێت کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی حکومەتی بەغداد بە سەرپێچی ناوزەد کرد. 


PM:03:10:02/04/2023