فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانیدا گەشتی سبهی دۆسلدۆرف ــ سلێمانی - دۆسلدۆرف ههڵوهشێنراوهتهوه".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا ٣ى تەمموزی ٢٠٢٣ ئاگاداری گەشتیارانی گەشتی ژمارە (DE ٨٢٧) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی توركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە".
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دڵنیایش دەداتە هاوڵاتیان و گەشتیاران کە لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەكیش هەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە.