پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەكە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.