شارەوانی سلێمانی رێگری لە فرۆشتنی جۆرە شیرینیەك دەكات


شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی بازاڕی شاری سلێمانی، رێگری لە فرۆشتنی شیرینی سەر عەرەبانەكان دەكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەردەوامە لە ڕێكخستنەوەو چاودێریكردنی ئەو شەقام و كۆڵان و بازاڕانەی كە سەرپێچیان تێدا ئەنجامدراوە، بەدواداچوونەكانیان بەردەوامی دەبێت. 

شارەوانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەو چواچێوەیەدا تیمەكانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی  هەستان بە ڕێگریكردن لە فرۆشتنی شیرینی سەر عەرەبانەكان، كە بەشێوەی نا تەندروست و ماوە بەسەرچوو دەیانفرۆشت بەهاووڵاتیان. 



PM:06:04:07/04/2023