وێنەگرێکی ئێن ئاڕ تی لە چیای پیرەمەگروون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە وێنەگرێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە کاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەک لە چیای پیرەمەگروون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد عەلی کە ماوەی شەش ساڵە وێنەگرە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بە مەبەستی تۆمارکردنی بەرنامەیەک چووەتە سەر چیای پیرەمەگروون و کەوتووەتە خوارەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ سلێمانی.

ئەحمەد عەلی ساڵی (١٩٨٧) لە دایکبووە و خاوەنی دوو منداڵە، لە ساڵی (٢٠١٦)ـەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک وێنەگر کار دەکات.


AM:11:46:09/04/2023