(سپی) زانیاری و وێنەی كەوتنە خوارەوەی درۆنەكەی دهۆك بڵاودەكاتەوە


لە سنوری پارێزگای دهۆك درۆنێك كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەو درۆنە لە چ شوێنێكەوە هاتووە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (سپی)، سێ رۆژ لەمەوبەر لە گوندی بوتیا لەنزیك بەنداوی دهۆك لە دووری نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزای دهۆك درۆنێك كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام ئەمڕۆ وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە، لەو رۆژەشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكەوە لێكۆینەوە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نازانرێت درۆنەكە هی كێیە.

كەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنە لەكاتێكدایە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردووش بە درۆن هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەسەر ئاستی عێراقیش لێكۆینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێكردووە.



PM:03:50:10/04/2023