هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید لەسەر ناوبژیوانی یاریەکەیان دژی بایرن میونخ

ئەمڕۆ بە فەرمی یۆفا سیمۆن مارچینیاکی پۆڵەندی بۆ ناوبژیوانی یاری قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیال مەدرید و بایرن میونشن دیاری کرد کە رۆژی چوارشەممە یاریەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ بەڕێوە دەبات.

 مارچینیاک توانی حەوت یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا ئەنجام بدات کە یانەی شاهانە لە دوو یاری براوە بووەو سێ یاریش دۆڕاوەو دوو یاریش یەکسانبووە.

هەروەها ئەم ناوبژیوانە 3 یاری پێشووی بایرن ناوبژیوانی کردووە، کە یانە باڤاریەکە یەک سەرکەوتن و یەک دۆڕانی هەیەو یاریەکیش یەکسانبووە.

 بەڵام ڕیال مەدرید 4 جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا لە کۆی 5 جار کە ناوبژیوانی پۆڵەندی ناوبژیوانی یارییەک بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2016، 2017، 2018، 2022 بەڕێوە بردبێت.

   ئامارەکانی بایرن میونشن لەگەڵ ناوبژیوان مارچینیاک سێ یاری بۆ یانە باڤاریەکە بەڕێوە بردووە دوو یاری براوە بووەو یەک یاریش دۆڕاوە.


PM:01:17:06/05/2024