زانیاری نوێ لەسەر ئەو كچەی حاجیاوا كە دەوترێت "خۆی خنكاندووە"


لەناحیەی حاجیاوای سنوری ئیدارەی راپەڕین كچێك كە دەوترێت "خۆی خنكاندووە"، كەسوكاریشی داوایەك لە میدیاكان دەكەن.

ئەمڕۆ لە بەشێك لە میدیا و سۆشیاڵ میدیاكان بڵاوكرایەوە كە لە ناحیەی حاجیاوا كچێك "خۆی خنكاندووە و نامەیەكیشی دوای خۆی جێهێشتووە"، بەڵام تائێستا دەزگا ئەمنییەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

بەڵام كەسوكاری ئەو كچە لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە "داوا لەسەرجەم پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، تەواوی نامەكانی كچەكەمان و ئەو بابەتانەی لەسەر كچەكەی ئێمە نوسراون ڕەشیان بكەنەوە".




PM:05:21:10/04/2023