هەولێر.. دوو کەس بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان دەستگیر دەکرێن

دوو  کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران.

ئەمشەو شەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٤  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند"  لەلایەن هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار کە خەڵکی وڵاتی سوریان بەناوەکانی (ع، خ، ح) و (م، أ، س)مان دەستگیرکرد، کە هەڵسابوون بەهەڕەشە کردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان".

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو دوو تۆمەتبارە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەی ئەو ئافرەتانە داوای پارەیان لێکردوون.



PM:11:03:04/05/2024