بارانە زۆرەكەی سلێمانی فیدەرێكی كارەبا دەكوژێنێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سلێمانی رایدەگەیەنێت، فیدەری ١٥٠ رادەگیرێت ئەویش بەهۆی كۆبونەوەی ئاو لای فامیلی مۆڵ و دروستبونی مەترسی لەسەر محەویلەی تۆڕی روناكی شەقامی مەلیك مەحمود.

ئەندازیار دیار ستار،  بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتی سلیمانی رایگەیاندووە، بەهۆی كۆبونەوەی ئاو لای فامیلی مۆڵ و دروستبونی مەترسی لەسەر محەویلەی تۆڕی روناكی شەقامی مەلیك مەحمود كارەبای دەكوژێتەوە و تیمەكانیشیان سەرقالێ چارەسەركردنی كێشەكەن و  دوای چارەسەركردنی كێشەكە فیدەرەكە لێدەدرێتەوە.



PM:11:09:12/04/2023