منداڵێك بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا


لە قەزای شنگال منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) دوای ٤٠ رۆژ لە گەستنی، ئەمڕۆ قاسم مەجدەل خالید، ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵەی سەگ پەلاماری دابوو لە نەخۆشخانەی شنگال گیانی لەدەستدا.

منداڵەكە لە پۆلی پێنجی بنەڕەتی بووە و خەڵكی گوندی زراڤەكیای سەر بە قەزای شنگال بووە و خێزانی ئەو منداڵە لە ناوەندی قەزاكە نیشتەجێن.




AM:12:21:14/04/2023