تووشبوانی تالاسیمیا سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییان بێبەرامبەرە بۆ دەکرێت

ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی، نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرانبەر بە دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تالاسیمیا و ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی سەرجەم پشکنین و وەرگرتنی چارەسەرییە پزیشکییەکانی تووشبووانی تالاسیمیا لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکان، سەنتەرەکانی دڵ و تیشک لە هەرێمی کوردستان، بێبەرانبەر ئەنجامدەدرێن.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەشبەوە کراوە ، ئەمە لەپێناو ئەوەیە، کە سەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا بە باشترین شێوە و بەخۆڕایی لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت، سوودمەند ببن.



PM:03:00:19/04/2023