شارەوانی سلێمانی لەسەر ئەم وێنانە داوای هاوكاری بەپەلە دەكات


شارەوانی سلێمانی لەسەر پیسكردنی ناوچەی سەهۆڵەكەی سلێمانی داوای هاوكاری بەپەلە لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە "ئەم وێنانەی دەیبینن، بەداخەوە، دیمەنی دوای تەنها یەك شەوی شەقامی سالم و شەقامە گشتییەكانی شاری سلێمانییە،  هۆشیاری تاك، هاوكاری تاك بە تاكی كاسبكاران و هاوڵاتیان بۆ كارمەندو ژینگەپارێزە ماندووەكانی شارەوانیی سلێمانی لەم جۆرەیە؟".

شارەوانی ئاماژەی بەوەكردووە "پاراستنی ژینگەو پاك و خاوێنی شارەكەمان كە ئەركی هەمووانە، كێ بەرپرسە لەو دیمەنانە؟،  دەبێت لەم دیمەنانەوە، هەڵوەستەیەك بكەین و هەمووان لە پێناو پاك و خاوێنی شارەكەماندا بێینە سەرخەت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتین، لێپرسینەوە لەگەڵ هەر كەسێك بكرێت كەمتەرخەم بێت و لە هەوڵی شێواندنی سیمای جوانی شارەكەماندا بێت".



PM:02:54:23/04/2023